ئه‌یلول 15, 2019

ئەمشەو مانگ گیرانی نیمچەیی (Partial Lunar Elipse) لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا روودەدات

بە پشت بەستن بە پێولنە فەلەكییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە، 2019.7.16 مانگ گیرانێكی نیمچەیی (Partial Lunar Eclipse) لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا دەبینرێ.
جگە لە هەرێمی كوردستان، ئەم مانگ گیرانە لە هەریەكە لە ولاتانی ئەوروپاو ئەفریقاو ئاسیای ناوەڕاست و زەریای هیندی) یشدا دەبینرێ.
سەبارەت بە كات و قۆناغەكانی ئەم مانگ گیرانە نیمچەییە، ئەوا بەم شێوەیەی خوارەوە لە هەرێمی كوردستاندا دەبینرێت:
رۆژی سێشەممە 2019.7.16- كاتژمێر 9:43 ی شەو بە كاتی (هەولێر)، مانگ گیران دەستپێدەكات و ئەوكاتە مانگ دەچێتە ناوچەی نیمچە سێبەری زەوی (Penumbra) كە ئەستەمە بە چاوی ئاسایی هەستی پێ بكرێت، بەڵام لە رێگەی وێنەگرتنی فەلەكی دەردەكەوێت.
– كاتژمێر 11:01 ی شەو، مانگ گیرانی نیمچەیی دەست پێدەكات و مانگ دەچێتە نێو ناوچەی سێبەری تاریكی زەوی (Umbra) و ئەوكاتە بەچاوی ئاسایی هەستی پێدەكرێت.
– رۆژی چوارشەمە 2019.7.17 كاتژمێر 12:30 ی شەو، مانگ گیرانی نیمچەیی دەگات بە بەرزترین ئاست و نزیكەی %74 ی دیسكی رووناكی مانگ تاریك دەبێت.
– كاتژمێر 1:59 ی بەیانی كۆتایی قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەیی كە ماوەكەی بە تەواوی 2 كاتژمێرو 58 خولەك دەخایەنێت.
-كاتژمێر 3:17 بەیانی كۆتایی قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەسێبەر و كۆتایی مانگ گیران بە تەواوی .
جێگای ئاماژەیە كەوا كاتی گشتیی دیاردەی مانگ گیران بە هەرسی قۆناغ 5 كاتژمێر و 33 خولەك و 16 چركە دەخایەنێت و وەكو پێشتر ئاماژەم پێدا، قۆناغی مانگ گیرانی نیمچەسێبەر بە چاوی ئاسایی هەستی پێناكرێت و دووریی نێوان مانگ و زەوی لە ئەمشەودا دەگاتە 398 هەزارو 571 كیلۆمەتر.
———————————————————————————-
بەشی راگەیاندن

66628016_2475689539384561_1482540968761622528_n

The copper -coloured glow of the moon during Tuesday evening's lunar eclipse. 21 December 2010 New Zealand Herald Photograph by Greg Bowker NZH 22Dec10 -  The first total lunar eclipse visible in nearly three years occurred last night, making  the moon glow blood-red for Aucklanders. In a lunar eclipse, the moon is obscured as it passes through the shadow of the Earth. It  occurs only  during a full moon. The copper-coloured glow is caused when sunlight is scattered as it passes through the earth's atmosphere. The blue light is removed from the  colour spectrum and the remaining red light illuminates the moon making it appear crimson-tinted. Lunar eclipses are expected on June 15 and December 10 next year. PICTURE / GREG BOWKER RWE 01Jun12 -  FILE 211210NZHGBMOON1 ECLIPSE: Early June you will get to see the moon eclipse.

The copper -coloured glow of the moon during Tuesday evening’s lunar eclipse. 21 December 2010 New Zealand Herald Photograph by Greg Bowker
NZH 22Dec10 – The first total lunar eclipse visible in nearly three years occurred last night, making the moon glow blood-red for Aucklanders. In a lunar eclipse, the moon is obscured as it passes through the shadow of the Earth. It occurs only during a full moon. The copper-coloured glow is caused when sunlight is scattered as it passes through the earth’s atmosphere. The blue light is removed from the colour spectrum and the remaining red light illuminates the moon making it appear crimson-tinted. Lunar eclipses are expected on June 15 and December 10 next year. PICTURE / GREG BOWKER
RWE 01Jun12 – FILE 211210NZHGBMOON1 ECLIPSE: Early June you will get to see the moon eclipse.