ئه‌یلول 15, 2019

پەیوەندی لەنێوان پەستانی هەواو لەشی مرۆڤدا چییە؟

گومان لەو نییە كەوا هەرچەندە بەرەو چینە بەرزەكانی هەوادا بەرز ببینەوە ئەوا پەستانی هەوا كەمترو كەمتر دەبێتەوەو بۆ مرۆڤیش ئەم كەمبوونەوەیە جێگای مەترسییەكی یەگجار زۆرە و هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆسەر ژیان و تەندروستییەكەی.
هەر لەبەر ئەو هۆیەو لە قۆناغە سەرەتاییەكانی نزمبوونەوەی پەستاندا كاردانەوەكانی لەسەر لەشی مرۆڤدا دەردەكەوێت كە گرنگترینیان:
1 – هەستكردن بە تەنگییەك لەنێو سینگدا.
2 – پاشان پەرە دەستێنێت بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خۆێن، وەك كاردانەوەیەكی لەش بۆ وەرگرتنی زیاترین رێژە لە گازی ئۆكسجین.
3 – لە ئاستی 25000 پێ (واتە 7620) مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە، مرۆڤ لەهۆشخۆی دەچێت، هەربۆیە كاتێك فڕۆكەكان دەگەنە ئەو ئاستە، دەبێ سیستەمی پەستانی هەوایی نێو فڕۆكەكە ئاسایی بكرێت، وەك ئەوەی لەسەر رووی زەویدا بێت.
4 – ئەگەر پەستانی هەوا هەر رووی لە كەمیی كرد، ئەوا گازەكانی نێو لەشی ئادمیزدا دەكشێن و لەو حاڵەتەدا، كۆئەندامەكانی ناو لەش هەڵدەزڕێن و مردنی لێدەكەوێتەوە، جا ئەگەر خوانەخواستە لەنێو فڕۆكەدا لە پڕێكەوە پەستان دابەزی، ئەوا دەستبەجێ پێویستە فڕۆكەوان بە خێرایی لە ئاستە بەرزەكانی هەوا بێتە خوارەوە بۆ ئاستە نزمەكان تاوەكو بە زووترین كات سەرنشینانی لە مردن رزگار بكات.
 
=================== MEDIA – GDMS ======================
2019-07-03_10h28_13 the-lungs