تشرینی یه‌كه‌م 18, 2019

(وێستگەی كەشناسی ئۆتۆماتیكی) لە پێشوازی خوێندكارانی (زانكۆی راپەڕین) دا

بەیانی رۆژی دووشەممە 2017.4.24، پۆلێك لە خوێندكارانی (زانكۆی راپەڕین)، بوونە میوانی خۆشەویستی (بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئیدارەی راپەڕین و وێستگەی كەشناسی ئۆتۆماتیكی) یان كردو لەلایەن بەڕێزان بەڕێوەبەرو كارمەندانی وێستگەكەوە پێشوازییەكی گەرمیان لێكراو یەكە یەكەی ئامێرەكانی كەشناسی نێو وێستگەكە بەسەركرانەوەو دوای شیكردنەوەی سروشتی كاركردنیان، وەڵامی پرسیاری خوێندكارانی ئازیز درانەوەو لە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی (بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئیدارەی راپەڕین) یان كردو هیوای بەردەوامی و پێشكەوتنیان بۆ خواست.

———————————- راگه‌یاندنی GDMS ————————————unnamed (1)